گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 6/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
421
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (6/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • زیدان کوتانی ڤاکسینی لە سڤییا وەرگرت.
  • جددی و دڵنیاکردنەوە،یانەی ریاڵ مەدرید بە ڤێرژنە نوێیەکەیەوە خۆی نیشان دەدات کە بە سینارۆیەک زیاتر دەتوانێت کێبڕکێ بکات،کە زیاترە لە خۆی داوای دەکرد.
  • بردنەوە لە سڤییا 1-0 ورەی سپی پۆشەکان زیاتر دەکات لە یاری رۆژی سێشەممە بەرامبەر بە یانەی بروسیا مونشنگلادباخ لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • بەرشەلۆنە 2-1بە قادش دەدۆڕێت و 12 خاڵ لە پێشەنگی دووردەکەوێتەوە.

ئاس:

  • ئەمە رێگاکەیە.
  • گۆڵێکی پێچەوانە لە لاین یاسین بونۆ کە لە لایەن ڤینسیۆسەوە کاریگەری لەسەری هەبوو، بردنەوە دژی سڤییا تۆماردەکات.
  • خۆکوشتنی بەرشەلۆنە، ئەمجارەش 2-1 بە قادش دەدۆڕێت.

سپۆرت:

  • ئای لەو هەڵە.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2-1 بە یانەی قادش دەدۆڕێت،ئەمەش بەهۆی هەڵەی هێڵی بەرگری و یانەکەی کومان ئاستێکی لاوازی پێشکەش کرد.
  • بلاوگرانا بۆ پلەی هەشتەم دادەبەزێت و بە جیاوازی 12 خاڵ لە دوای ئاتلەتیکۆمەدریدی یەکەمەوەیە، ئەمەش پاش ئەنجامدانی 10 یاری.
  • یانەی ریاڵ مەدرید 1-0 لە سڤییا دەباتەوەو زیدان کەلەوپەلەکانی خۆی لە فەوتان رزگار دەکات.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 2-0 لە ڤەلەد وەلید دەباتەوە و لە تیمێکی زەحمەت دەباتەوە پێش یاری دێربی.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • هەڵەی کوشندە.
  • قادش2-1 بەرشەلۆنە.
  • هەڵەیەکی کوشندەی ئۆسکار مینگوێزا گۆڵێکی خێر بە قادش دەدات، ئەمەش پێش هەڵەکانی ئەلبا و لینگلێت و تیرشتیگن.
  • دۆڕانێکی تری کومان و دوورکەوتنەوەی لە پێشەنگی بە جیاوازی 12 خاڵ.
  • لیمارۆ و لۆرێنتی پێشەنگی بە ئاتلەتیکۆمەدرید دەدەن دژی ڤەلەد وەلید و 2-0 براوە دەبن.
  • گۆڵێکی پێچەوانەی بۆنۆ بردنەوەیەکی باش بە زیدان دەدات بەرانبەر بە سڤییا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this