وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند

0
944

SNN-عەلی حەمە سەعید

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم مووچەی سبەی و دوو سبەی ڕاگەیاند كە تیایدا مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت، ئەوەش بە لێبڕینی لە %21 و لێبڕینی لە %50ی پلە تایبەتەكان.

هەرێم حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری بانقی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاگادار كراینەوە كە سبەی دوو شەممە 7ی کانوونی یەکەم مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی دابەش بكەین بە لێبڕینی %21وە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی سێشەممە 8ی کانوونی یەکەم ‌ مووچەی هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاكەوتن وەبەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بۆ مانگی 10ی 2020 دابەشدەكەین.

بەڕێوەبەری بانقی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە پلە تایبەتەكان بە هەمان ڕێژە و میكانزمی پێشوو دەبێت بە لێبڕینی لە %50ی مووچەكانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this