نوێترین زانیاری لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێجی پزیشکی بڵاودەکرێتەوە

0
474

SNN- بریار محەمەد

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: تا ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ رێكارە كارگێڕی و یاساییەكانی دامەزراندنی ئەو پزیشكانە كۆتایی دێت كە حكومەت بڕیاری دامەزراندنیانی داوە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: رەنگە تا ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ رێكارە كارگێڕی و یاساییەكانی دامەزراندنی ئەو پزیشكانە كۆتایی بێت كە حكومەت بڕیاری دامەزراندنیانی داوە، بێگومان پێویستییەكی زۆرمان بە دامەزراندنی ئەو پزیشكانە هەیە بەتایبەت لەسەر ئاستی شار و شارۆچكەكان.

وتیشی “بۆئەوەی دادپەرەوەری لە دابەشكردنیان هەبێت، وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەرپشك كردووە تاوەكو بەپێی ئەو پێویستییەی هەیانە پشكی خۆیان دابەش بكەن بەسەر سەنتەری پارێزگا و قەزاو ناحییەكاندا”.

لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 348 دەرچووی كۆلیژەكانی پزیشكی گشتی لە هەرێمی كوردستان دەركرد، بە پێی زانیارەكانی SNNنیش لە داهاتووێكی نزیك 500 كارمەندەی تەندروستی كە بەشێوەی گرێبەست بۆ نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا دادەمەزرێن و لە ئێستادا، كارەكانی ئەوانیش لە قۆناغی كۆتاییدایە و بە دەستبەكاربوونی ئەو كارمەندانە بۆشاییەكی گەورە لە سەنتەر و نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا پڕدەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this