راکەرێکی کینی ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکات

0
139
کیپۆت کاندی

SNN Sport

کیپۆت کاندی راکەری کینی و تەمەن 24 ساڵ، توانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی نیوە ماراسۆن بشکێنێت و ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات.

کاندی لە ماراسۆنی ڤالنسیا  توانی نیوە ماراسۆنەکە بە 57:32 خولەک و  چرکە  ببڕێت و پێش یاریزانی ئۆگەندنی و پاڵەوانی جیهان جاکۆپ کیپلیمۆ بکەوێت، کە ئەم یاریزانە ماوەکەی بە (57:37). خولەک و چرکە بڕیوە.

ژمارەی پێوانەیی پێشووتر بە ناوی جوفری کامورۆی کینییەوە بوو، کە ماوەکەی بە 58:01 خولەک و یەک چرکە بڕیبوو، ژمارەکەی لە ساڵی 2019 لە کۆبنهاگن تۆمارکرد.

کاندی بە تەواوبوونی ساڵ لە چوار ماراسۆنی نیوە بەشداری کرد، سەرجەمیانی لە خوارەوەی 59 خولەک بڕیوە.

لە ئاستی خانمان  ئەستێرەی ئەسیوبی گنزینی دیبابای تەمەن 29 ساڵ، توانی  ماوەکە بە 1.05:18 ببڕێت و پێش کچە راکەری کینی شیلا کەوتووە کە ماوەکەی بە 1.05:39 بڕیوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this