
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
SNN
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەکەن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانوونی یەکەم، كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له دەباشان ئه نجامدرا، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ له بارەی پەیوەندییەكانی هەردوولا و رەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكه كرا.
كۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان پارتی و یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان به گرنگ و پێویستی قۆناغەكه زانرا له پێناو یەك هەڵوێستی و داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان له عێراقی فیدراڵ بەتایبەتی بابەتی مووچه و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها پشتگیریكردنی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەست به دانوستان سەبارەت به یاسای كورتهێنانی بودجه و وەرگرتنی قەرز بۆ دابینكردنی مووچەی هاووڵاتیانی كوردستان كه له بارودۆخێكی سەختی ژیاندان، هەروەها خۆ ئاماده كردن بۆ پرسی یاسای بودجه ی ساڵی 2021 .
له بڕگەیەكی دیكەدا هەردوولا كۆكبووین لەسەر زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوەی سێقۆڵیی كه وابڕیاره رۆژی سێشەمەی داهاتوو له سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجامبدرێت.
كۆبوونەوه تاوتوێی بوارەكانی ئیداری، مالی و پەیوهندییەكانی كرد و گفتوگۆی پێویست ئەنجامدرا بۆ ئه مەش زەمینەسازی بكرێت بۆ كۆبوونەوه و دروستكردنی یه كڕیزی و یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
6/12/2020
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17