عوسمان دیمبلی 3 هەفتە دووردەکەوێتەوە

0
348
عوسمان دیمبلی

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ بە فەرمی پێکانی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی یانەکەی لە ماسولکەکانی رانی راستیدا راگەیاند.

دیمبلی لە یاری بەرامبەر بە یانەی قادش کە یانەکەی 2-1 دۆڕا، یاریکرد، بەڵام دواتر یاریگای جێهێشت،کە دووەم بەشداریبوو لە کۆی 10 یاری لالیگا لەم وەرزە.

بە پێی زانیارییەکانی رادۆی کادێنا سێری ئیسپانی، دیمبلی 2 تا 3 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە و ئامادەی چەند یارییەکی گرنگی یانەکەی نابێت لە داهاتوودا.

عوسمان دیمبلی تووشی زۆرترین پێکان بووە، زۆربەی کاتەکانی لە یانەکە بە پێکانەوە بە سەر بردووە و ئەمەش رێگربووە بۆ ئەوەی بە ئاستی راستەقینەی خۆی دەربکەوێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this