لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

0
358

SNN

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى سلێمانى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: لە ئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پێشێوى و تووندوتیژی لێكەوتەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “لە ئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پێشێوى و تووندویژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بە ئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنیيەكان كراو لە ئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فیشه‌ك برینداركرا و لە مەرگ گەڕایەوە”.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌
1.لە ئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پێشێوى و تووندویژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بە ئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنیيەكان كراو لە ئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فیشه‌ك برینداركرا و لە مەرگ گەڕایەوە”.

2. لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سووتاندنی بارەگا حیزبییەكان و دام و دەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات.

3. هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی داموده‌زگا حكومییه‌كان و باره‌گا حزبیيه‌كان له ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستكراوه كراون به شێوازێكی یاسایی به ‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this