“پێدەچێت بە بیانووی قەیرانی دارایی پارەی خوێندکارانی کەسوکاری شەهیدان خەرج نەکرێت”

زانکۆی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات نیازێك هەیە كە بە بیانووی قەیرانی دارایی پارەی خوێندنی ئەمساڵی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە كەسوكاری شەهیدانن خەرج نەكرێت، بەڵام ئەمە جێگای قبوڵكردن نییە و لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان لەسەر هێڵ دەبین.
شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بە بیانووی قەیرانی دارایی بۆ خوێندنی ئەمساڵ نیازێكی وا هەیە كە پارەی خوێندنی خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدان لە زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج نەكرێت و بە زارەكی بڕیارێكی لەو شێوەیەدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان لەسەر هێڵین كە دەبێت ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پرۆژە یاسای چاكسازی ئەوە هاتووە كە دەڵێت خوێندكارانی كوڕ و كچی شەهیدان كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەخوێنن كرێی خوێندنی ساڵانەیان بۆ خەرجدەكرێت، بۆیە ئێمە وەك لیژنەی شەهیدان قبوڵی ناكەین پارەی خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدان لە ژێر هیچ بیانوویەك خەرج نەكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە ئەركی وەزارەتی شەهیدانە كە دەبێت هەستێت بە دابینكردنی پارەی خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدان و ناشتوانن بەو ئەركەیان هەڵنەستن چونكە بە پێی یاسا یەكلا بووەتەوە كە دەبێت ئەو پارەیان بۆ خەرجبكرێت بۆ ساڵانی خوێندنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17