یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق %50ی مافی گواستنه‌وه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی ده‌داته‌ یانه‌كان

0
203
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

SNN Sport

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا به‌ پێدانی رێژه‌ی 50%ی مافه‌كانی گواستنه‌وه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی به‌ یانه‌كان.

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ مافی په‌خشی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فرۆشتووە به‌ كۆمپانیای ( قناة شركة الاضواء Al Adwaa Channel) بۆ ئه‌وه‌ی ببێتە ته‌نیا سپۆنسه‌ری گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی نایاب.

له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا ئاشكرایكردووە، ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتنامه‌ی ئاڕاسته‌ی یانه‌كانی خولی نایاب كردووه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ وه‌رگرتنی قیستی یه‌كه‌می مافه‌ داراییه‌كانیان له‌ به‌های گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بۆ وه‌رزی 2020-2021″.

روونیكرده‌وه‌:” ده‌سته‌كه‌ به‌یاخدار بوو له‌ سه‌ر پێدانی 50% له‌ به‌های مافی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی بۆ یانه‌كانی نایاب ، ئه‌مه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی یانه‌كان  له‌ داهاتی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی بۆ وه‌رزی ئێستا”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this