پیۆلی دوو یانەی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی کالچیۆ دیاری دەکات

ستیفانۆ پیۆلی
SNN Sport
ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی، پاش بردنەوەی یانەکەی 2-1 لە یانەی سامپدۆریا لە هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵی، ستایشی یاریزانەکانی کردوو دوو یانەی دیاری کرد کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازنای ئەم وەرزە و هێشتا یانەکەی بە پاڵێوراوی سەرەکی نازانێت.
پیۆلی دوای بردنەوەکە وتی:” بە یاریزانەکانم وت ئێمە تیمێکی راستەقینەین،ئەمە گروپێکە سوود لە هەموو بارودۆخێک وەردەگرێت، ئەمە یەکەمجارە ئیبراهیمۆڤیچ و کیار و بن ناسر یاری ناکەن،بەڵام بەشێكی تر لە یاریزانەکان ئەم دەرفەتەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی خۆیان بسەلمێنن و توانای بەردەوابوونیان هەیە لە تیمەکە، ئەمەش بەو مانایە دێت ئێمە جۆش و وزەی خۆمان هەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەموو ئاڵناگرییەک ببینەوە”.
وتیشی:” من سەرسامم بە ئەم یاریزانانە کە تێکڕای تەمەنیان 22 ساڵ و 10 مانگ بوو دژی سامپدۆریا، هێشتا سەرسامم بە پێگەیشتنی ئەو یاریزانانە، کاتێک ئەنجامەکان خراپ بوون پێکەوە بوونمان لە دەست نەدا”.
لە کۆتایدا وتی:” چۆن یانەی یۆڤانتۆس بۆ بردنەوەی نازناوەکە کاندید نیە، یان ئینتەرمیلان نەتوانێت نازناوەکە بباتەوە کە گرێبەستی وەکوو حەکیمی و ڤیدالی کردووە،ئێمە دەبێت بەردەوام گەشە بکەین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17