یەکێتی ئەوروپا بەنیازە سزای تورکیا بدات

0
121

SNN

رۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبنەوە و تاوتوێی سزادانی تورکیا دەکەن لەسەر کنەو پشکنینی بەردەوامی ئەنقەرە لە ئاوەکانی ناوەڕاست بەدوای وزەدا.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری سزاکە دەرناکات، بەڵکو جێیدێڵن بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی سەرانی یەکێتییەکە کە رۆژی پێنجشەممە دەبەسترێت.

مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو سەرانی یەکێتیی ئەوروپا هۆشدارییەکی تووندیان دایە تورکیا تا لە گەڕانی بەردەوامی کەشتییەکانی رابوەستێت لە ئاوەکانی سپی ناوەڕاست.

​ لەئێستادا چاوتێبڕینی تورکیا لە ئاوەکانی ناوچەکە ناکۆکیی زۆری لەنێوان خۆی و یۆنان و یەکێتی ئەوروپادا دروستکردووە، دوای ئەوەی دەرکەوت غازێکی زۆر لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا هەیە.

هەفتەی رابردووش چارڵ میچێل سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند “دەبێت تورکیا واز لە یاری (مشک و پشیلە) بێنێت ئەمڕۆ سازش نەکات و سبەینێ دووبارە پەشیمان ببێتەوە”.

یەکێتیی ئەوروپا لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک هۆشدارییان داوەتە تورکیا کە پێویستە کێشەکانی لەگەڵ یۆنان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات و پرۆسەی گەڕان بەدوای وزەدا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست راگرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this