ئامێرەکانی هەژماری دەنگدان لە عێراق پشکنینیان بۆ دەکرێت

0
157

SNN

عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانیدا رێکدەکەوێت بەمەبەستی پشکنین بۆ ئامێرەکانی پشکنینی هەژماری دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ژمارەیەک لە ئەندامەکانی، جەختی لەوەکردەوە پێویستە پرۆسەی بایۆمەتری خێراتربکرێت.

وتیشی: دەبێت متمانەی هاووڵاتییان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بگەڕێندرێتەوە، جەختیشی لە گرنگی هەماهەنگی و چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنەکەدا کرد.

بڕیارە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوەبچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this