فلۆید مایۆزەر دەگەڕێتەوە و شەڕێکی تر دەکات

0
131
مایۆزەر و لۆگان پاول

SNN Sport

فلۆید مایۆزەر پاڵەوانی پێشووی جیهان لە 5 کێشدا، لە رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێدا دەگەرێتەوە و مانگی شوباتی 2021 رووبەڕووی “لۆگان پاول”ی هاونیشتمانی دەبێتەوە.

مایۆزەری 43 ساڵ لە 50 رووبەڕووبوونەوەی رابردوویدا تا ئێستا نەدۆڕاوە،لە ساڵی 2017 بەرامبەر بە کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرلەندی و ئەستێرەی(MMA) کە یەکێکبوو لە گەورەترین شەڕەکانی مێژووی بۆکسێن  تێیدا بە سەرکەوتنی مایۆزەر تەواو بوو.

لۆگان پاولیش لە 25 رووبەڕووبوونەوە تەنیا جارێک دۆڕاوە، ئەویش بەرامبەر بە ویلیامز بووە.

رووبەڕووبوونەوەکە لە 20ی شوباتی 2021  ئەنجام دەدرێت، لەوانەیە برە پارەیەکی زۆر بۆ سەیرکردنی رووبەڕووبوونەوەکە دابنرێت.

مایۆزەر لە مانگی کانوونی یەکەمی 2018 پێویستی بە تەنیا 140  چرکە بوو  بۆ ئەوەی لە “تینشن ناسوکاوای” ژاپۆنی بباتەوە، کە بەو هۆیەوە بڕی 9 ملیۆن دۆلاری بردەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this