گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 7/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
220
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (7/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

ئاس:

  • لۆکا مۆدریچ مافی مانەوە بۆ خۆی پەیدا دەکات.
  • کرواتیەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئەم وەرزە چوارەم یاریزانە زۆرترین خولەک یاری کردبێت.
  • هەمووکات پلانی تایبەت بە خۆراک و راهێنان پەیڕەو دەکات.
  • بە پێی راپرسییەک لە %89ی هاندەران پێیان باشە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.
  • جارێکی تر دیمبلی دەگەڕێتەوە بۆ پێکانەکان.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەتەنیا پێشەنگی لالیگای داگیرکردووە دوای ئەوەی سۆسیداد و ئەلاڤێس یەکسانبوون.

سپۆرت:

  • دیمبلی تووشی پێکان دەبێتەوە.
  • دیمبلی تووشی پێکانێکی نوێی ماسولکەیی دەبێتەوە و ماوەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
  • میسی و رۆناڵدۆ سبەی جارێکی تر رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەمەش لە پێناو پێشەنگی گروپی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • خوان لاپۆرتا:” هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی میسی لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت”.
  • ترس لە مەدرید دروست دەبێت و رامۆس ناچار دەبێت دژی مونشنگلادباخ لە رۆژی چوارشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بکات.

مارکا:

  • رامۆس دەگەڕێتەوە بۆ یارییە کۆتاییەکە بەرامبەر بە مونشنگلادباخ.
  • سەرکردەکە رۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە بۆ یارییە گەورەکە.
  • پێشتر بەرگریکارەکە 3 هەفتە لە یاریگاکان دوورکەوتبووەوە.
  • کاریگەری ئەو یەکلاکەرەوە دەبێت و زیدان بە سەرەکی یاری پێدەکات بۆ ئەوەی یانەکەی بۆ قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان سەربکەوێت.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • تووڕەیی کومان.
  • راهێنەری بەرشەلۆنە رەخنە لە وێنەی بەرشەلۆنە دەگرێت دوای ئەوەی یانەکەی 2-1 دژی قادش شکستیهێنا، ئەمەش دوای زنجیرەیەک هەڵەی تاکە کەسی.
  • کومان دوای یاریەکە گلەیی هەیە و دەڵێت:” ئەوەی وتمان ئەنجام نەدراوەو هیچ روونکردنەوەیەکم بۆ ئەنجامی شکستەکە نیە”.
  • عوسمان دیمبلی فەرەنسی تووشی پێکان بووەوەو بە لای کەمەوە ماوەی 3 هەفتە دووردەکەوێتەوە.
  • مباپی لە ریاڵ مەدرید دووردەکەوێتەوەو ئارەزووی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەردەبڕێت.
  • سۆسیداد لەگەڵ ئەلاڤێس یەکسان دەبێت و دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ پێشەنگی لە دەستدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this