ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی بودجەی گشتی عێراق کۆدەبێتەوە

0
461

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیرانی عێراق گفتوگۆكانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دەستپێبكات و سبەینێش درێژە بە هەمان كۆبوونەوە دەدرێت ئەگەرێكی زۆریش هەیە هەر سبەی پرۆژەیاساكە پەسەند بكرێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت دوای پەسەند كردنی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە  SNNی راگەیاند: یەكێك لەو پرۆژەیاسا گرنگانەی كە ساڵانە ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت لەلایەن حكومەتەوە پرۆژە یاسای بودجەیە بۆیە زۆر ئاساییە كە حكومەت چەندین كۆبوونەوەی لەبارەوە بكات تا بتوانێت بە باشترین شێوە ئەو پرۆژە یاسایە دابڕێژێت كە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت، بۆیە ئەوەی تا ئێستا یەكلایی بووەتەوە ئەوەیە كە ئەمڕۆ و سبەی حكومەتی عێراق كۆبوونەوەكانی درێژە پێدەدات بۆ ئەوەی ڕەشنوسی پرۆژەسای بودجەی گشتی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە میدیا عێراقییەكان بڵاوكردووەتەوە ئەوەیە كە ئەو ڕێككەوتنەی كە پێشتر لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی ڕێككەوتنی لەبارەوە كراوە ببێتە بنەمای ڕێككەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا بەڵام بە چەند گۆڕانكارییەكەوە، بەجۆرێك ڕادەستكردنی 25 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە %50ی داهاتی ناوخۆ ڕێككەوتنەكەی پێشتر بەمجۆرە بوو بەڵام ئیستا ئەوەشی بۆ زیادكراوە كە لەپاڵ ئەوانەدا لە %50ی داهاتی خاڵە سنورییەكانیش بۆ بەغدا بگەڕێتەوە لە بەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی لە لایەن حكومەتەوە دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت، هاوكات ئەوەی تا ئێستا قسەوباسی لێوە دەكرێت ئەوەیە كە پشكی هەرێم بە لە%12.67 دیاریكراوە، بەڵام هێشتاش ئەمە یەكلا نەبووەتەوە ئاخۆ زیاد دەكرێت یاخود كەمدەكرێتەوە چونكە هیشتا ڕێككەوتنی كۆتایی لە نێوان هەولێر و بەغدا نەهاتووەتە ئاراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this