ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ڕێژەی %24 توندوتیژی لە دژی ژنان بەرزكردۆتەوە

توندوتیژی خێزانی
SNN- بڕیار محەمەد
بەپێی ئامارێكی رێكخراوی تواناسازی ژنان لەماوەی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامارەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە %24 زیادی كردووە، بەشێوەیەك بەر لە هاتنی كۆرۆنا رێژەی توندوتیژی دژ بەژنان لە %35 بوو، بەڵام ئێستا لە%59 زیاترە.
سۆزان عارف سەرۆكی رێكخراوی تواناسازی ژنان بەSNNی راگەیاند “رێژەی ئەو ژنانەی رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووە بە شێوەیەك بەر لە هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە %35 بووە، بەڵام ئێستا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە رێژەی توندوتیژی بەرزبووەتەوە بۆ %59.7”.
وتیشی: “رێژەی توندوتیژی لە نێو كەمپەكانیش لەو ماوەیە زیادی كردووە بەشێوەیەك بەر لە هاتنی كۆرۆنا ئامارەكانی توندوتیژی %56 بووە، بەڵام ئێستا ئامارەكان بەرزبووەتەوە بۆ لە %64، هەروەها زۆرترین توندوتیژییەكانیش توندوتیژی دەروونی بوون كە رێژەكەی لە %67.9 بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد زۆرترین توندوتیژی لەلایەن پیاوەكانەوە بەرامبەر ژنان كراوە كە لە %47.5 بووە %13.4 لەلایەن براكانەوە بەرامبەر خوشك و دایكیان ئەنجامدراوە هەروەها %12ی توندوتیژییەكانیش لەلایەن باوكانەوە بەرامبەر كچەكانیان كراوە .
شایەنی باسە ئەو ئامارانە لە ئەنجانی رووپێوییەك بەدەست هاتووە كە لە هەریەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و بەغدا و دیالە و دهۆك ئەنجامدراوە ماوەی هەڵسەنگاندنەكە لە سەرەتایی مانگی ئابەوە دەستیپێكردووە تاوەكو كۆتایی مانگی 11 ئەمساڵی خایاندووە زیاتر لە 500 ژن بەشدارییان تێدا كردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17