
SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان سەرەتای ئازاری داهاتوو سەردانی عێراق دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە رایگەیاند: “بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین پاپا فرانسیس، پاپای کەنیسەی کاسۆلیک لە 5 تاوەکو 8ـی مانگی ئاداری ساڵی 2021 سەردانی عێراق دەکات”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند: “سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق، بۆ وڵاتی رافیدەین، خاکی نێردراوان و پێغەمبەران، نیشتمانی ئوور و پێغەمبەر ئیبراهیم، رووداوێکی مێژووییە و پاڵپشتییە بۆ هەموو عێراقییەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “سەردانەکە پەیامێکی ئاشتییە بۆ عێراق و ناوچەکە بە تێکڕا، کە جەخت لەسەر یەکێتیی هەڵوێستی مرۆیی لە بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی و ململانێکان دەکاتەوە، هاوکات فرە پێکهاتەیی و لێبووردەیی و پێکەوە ژیان بەهێزتر دەکات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ئیمارات باڵیۆزخانەی خۆی لە تەلئەبیب دەکاتەوە
2021-01-24
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی