
شیرین یونس، ئەندامی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان
SNN ـ بڕیار محەمەد
ئەندامێکی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ رایدەگەیه‌نێت: دۆخى چاكسازی گه‌ورانى هه‌ولێر زۆر خراپه، وتیشى: “چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر له بنه‌ڕه‌تدا جێگاى 900 كه‌سه، به‌ڵام ئێستا 4730 سزادراوى تێدایه”.
شیرین یونس، ئەندامی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیى گه‌ورانی ههولێرمانکرد، دۆخی چاکسازییەکە زۆر خراپە بە تایبەتی لەڕووی شوێنەوه، لە بنەڕەتدا چاکسازییەکە جێگای 900 کەسە، بەڵام ئێستا 4 هه‌زار و 730 کەسی تێدایە، ئەمه‌ش وایکردووە کێشە و گرفتی زۆر بۆ زیندانییەکان دروستبێت”.
وتیشی: “یەکێکی تر لە کێشەکان ئه‌وه‌یه بەشێک لەوانەی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە و ماوەی چەندین ساڵا چاوەڕێی جێبەجێکردنی سزاکەیان دەکەن نیگه‌رانن له‌و دۆخه‌ى كه هه‌یانه، ئه‌و سزادراوانه به‌ئێمه‌یان وت: یان ئه‌وه‌تا با سزاکە جێبەجێ بکرێت یان ئەوه‌تا با سزاکەمان بۆ بگۆڕن، ناکرێت ئێمە بەو شێوەیە لە زینداندا بمێنینەوە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مافپەروەر عه‌دنان محه‌مه‌د خۆشناو، بەڕێوەبەری نوێى چاکسازیی گەورانی هەولێر رایگەیاند: “کێشەی سەرەکیمان نه‌بوونی شوێن و قەرەباڵغییه له‌ناو چاکسازییەکەدا، هیوادارین لایەنی پەیوەندیدار ئەو کێشەیەمان بۆ چاسەر بكه‌ن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17