چەند بەربەستێک هەیە کە وا دەکات دادگای فیدڕاڵی عێراق کارا نەبێتەوە

0
92

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی زیاد لە ساڵێكە دادگای فیداراڵی عێراق كە بە شوێنی یەكلاكەرەوەی كێشەو ناكۆكییەكان دادەنرێت لە عێراق بەهۆی تەواو نەكردنی نیسابی یاسایی لەكار كەوتووە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە شوێنگرەوەی ئەو دادوەرانە دیاری بكرێت كە خانەنشین بوون یان گیانیانلەدەستداوە، ئەندامی لیژنەی یاسایش لە پەرلەمانی عێراق باس لە هۆكارەكانی كارانەكردنەوەی دادگای فیدراڵی عێراق دەكات.

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كێشە و ململانێیەكی قوڵ هەیە لە نێوان و هێز و لایەنە سیاسییەكان لەسەر شێوازی دیاركردنی ئەو دادوەرانەی كە دەبنە ئەندامی دادگای فیدراڵی، كێشەكانیش لەنێوان شیعە و سونە و كوردایە، كێشەكە تەنها ئەوە نییە كە ئەو لایەنانە تەنها كاندیدەكان دیاری بكەن بەڵكوو كێشەی سەرەكی لە شێوازی دامەزراندنیاندایە ئایا (فقیهی شەریعی ئیسلامی)ان تێدا بێت یاخود نا ئایا لە چ لایەنێك ئەو كانیدانە پەسەند بكات پەرلەمان یان سەرۆككۆمار یان دەستەی سەرۆكایەتی سەرۆك كۆمار و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران، هەموو ئەمانە گرفتن لەو پرۆسەیەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، “یەكێكی دیكە لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم كاراكردنەوەی دادگای فیدراڵی ئەوەیە كە تا ئیستا لایەنەكانی شیعە و سونە و كورد رێكنەكەوتوون لەسەر ئەوەی ئەندامانی دادگاكە لەچەند دادوەر پێك بێن ئایا چەند ئەندامی كوردی تیادا بێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە هەر لایەنەو كار بۆ ئەوە دەكات كە لەبەرژەوەندی خۆی ئەو بابەتە یەكلا بكاتەوە بەڵام كەسیان نەیانتوانیوە دەستبەرداری داواكاری خۆیان ببن چونكە دەزانن دەزگایەكی گرنگە و شوێنی یەكلاكردنەوەی هەر كێشە و ناكۆكیەكە لە عێراق ڕوودەدەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا یەك ئەندامی كورد لە دادگای فیدراڵی عێراق هەیە و كورد داوا دەكات دوو ئەندامی هەبێت، هاوكات شیعە و سونەش دەیانەوێت سەرۆكی دادگاكە لە خۆیان بێت و گۆڕانكاری لە هەیكەلی دادگاكە بكرێت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە لە ئێستادا دادگای فیدراڵی بۆخۆی ناتوانێت بە كارەكانی هەستێت بەهۆی گیانلەدەستدانی یەكێك لە ئەندامەكانی و خانەنشین بوونی ئەندامێكی دیكەشیان.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 23/1/2020 فایەق زێدان سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند: كە بەهۆی خانەنیشن بوونی (فایەق سامی) یەكێك لە ئەندامانی دادگاكە بڕیارەكانی دادگاكە یاسایی نین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this