“كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى نێوان یه‌كێتی و پارتى و گۆڕان گرنگه بۆ دۆخى ئێستاى كوردستان”

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى نێوان یه‌كێتی و پارتى و گۆڕان گرنگه بۆ دۆخى ئێستاى كوردستان، چاودێرێكى سیاسیش ده‌ڵێت: “دۆخى كوردستان هه‌رگیز هێنده‌ى ئێستا خراپ نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه هاوههڵوێستبوونى ئه‌م سێ لایه‌نه سیاسییه له‌سه‌ر پرسى مووچه و بوجه له عێراق زۆر گرنگه”.
بڕیاره سبه‌ى سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى یه‌كێتی و پارتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر ئاستى باڵا، ئه‌مه‌ش پاش سه‌ردانى وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ شارى سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وهفدى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی و وهفدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
له‌و باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “باس لەوە دەكرێت، بەیانی كۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا ئەنجامدەدرێت، بێگومان ئەو جۆرە كۆبوونەوەیەش لەم قۆناغەی ئێستادا گرنگه و تایبەتمەندی خۆی هەیە”.
وتیشی: “بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە پێویستە سەرجەم بەرپرسیاریەتییەكان پارتی و یەكێتی و گۆڕان لەئەستۆی بگرن بەپێی رێككەوتنەكەی لەنێوان هەرسێ لایەن كراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، پێویستە هەموو شتێك لەئەستۆ بگرن و خۆیان بكەنە خاوەنی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هیوا سه‌ید سه‌لیم، چاودێرى سیاسى له شارى هه‌ولێر به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى له كات و ساتێكى گرنگدایه، چونكه ئێستا سه‌روبه‌رى ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق بۆ په‌رله‌مان و پهسهندكردنیهتى، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هه‌رسێ لایه‌نه‌كه یه‌كهه‌ڵوێستبن و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پشكى كورد له بودجه جێگیر بكرێت”.
وتیشى: “دۆخى هه‌رێمى كوردستان هیچكات هێنده‌ى ئێستا هه‌ستیار نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه ئه‌م سێ لایه‌نه سیاسییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌م دۆخه تاوتوێ بكه‌ن، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌ڵامێكیان پێبێت بۆ هاووڵاتییان”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێویستبوو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆر زووتر له ئێستا ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام ئێستاش گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ژیانى هاووڵاتییان چاكبكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گومان لە مانەوەی زیدان هەیە
2021-01-16
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17