قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌ ته‌واوى توركیا راگه‌یه‌نرا

0
504

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ى رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیارمانداوه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌ ته‌واوى توركیا رابگه‌یه‌نین بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ.

سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی کەمپەینی “تورکیا بۆ ئێمە بەسە”دا و لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتی: “سەرکەوتنی تورکیا بەسەر پەتاکەدا سەرنجی هەموو لایەکی راکێشاوە بەتایبەتی زانایان”.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵ، ئەردۆغان وتیشی: “لەڕۆژانی 16 و 17 و 18 و 19ی ئەم مانگەدا دووبارە سنووردارکردنی قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێدەکرێت”.

 

لە تورکیا، 138 هەزار و 657 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و سێ هەزار و 786 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
تاگەکانتوركیا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this