تیروپشکی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر راکێشرا

0
251
مۆندیالی قەتەر

SNN Sport

لە شاری زیورخی سویسری تیروپشکی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر راکێشراو تێیدا 55 هەڵبژاردە بە سەر 10 گروپ دابەشکراون.

10 هەڵبژاردەی پێشەنگی گروپەکان راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەردەکەون و دواتر بە یاری پاشکۆ هەڵبژاردەکانی پلەی دووەم لەگەڵ باشترین هەڵبژاردەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا سێ هەڵبژاردەکەی تر دەگاتە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

رووبەڕووبوونەوەکان بەم شێوەیە بوو.

گروپی یەکەم: پۆرتوگال، سڕبیا،ئێرلەندا،لوکسمبۆرگ،ئازەربایجان.

گروپی دووەم:ئیسپانیا، سوید، یۆنان، جۆرجیا، کۆسۆڤۆ.

گروپی سێیەم: ئیتاڵیا، سویسرا،ئێرلەندای باکوور،بولگاریا،لیتوانیا.

گروپی چوارەم:فەرەنسا،ئۆکرانیا،فینلەندا،بۆسنە و هێرسک،کازاخستان.

گروپی پێنجەم:بەلجیکا، وێڵز،چیک،بیلاڕوسیا،ئەستۆنیا.

گروپی شەشەم:دانیمارک،نەمسا،سکۆتلەندا،ئیسرائیل،دوورگەکانی فارۆ،مۆڵدۆڤا.

گروپی حەوتەم:هۆڵەندا،تورکیا،نەرویج،مۆنتینگیرۆ،لاتیڤیا،جەبەلتاریق.

گروپی هەشتەم:کرواتیا،سلۆڤاکیا،روسیا،سلۆڤینیا،قوبروس، ماڵتا.

گروپی نۆیەم:ئینگلتەرا، پۆڵەندا،هەنگاریا،ئەلبانیا،ئەندۆرا،سان مارینۆ.

گروپی دەیەم: ئەڵمانیا، رۆمانیا، ئایسلەندا،مەکدۆنیا،ئەرمینیا،لیشتنشتاین.

 

مۆندیالی قەتەر

مۆندیالی قەتەر

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this