
دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی گشتی عێراق و تەرخانكردنی 12.67% بنەمایەكی زۆر گرنگە بۆ تێپەڕاندنی ئەو گرفتەی كە لە ئێستادا رووبەڕووی فەرمانبەرانی هەرێم بووەتەوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا ئاراستەكان روو لەوەن كە حكومەتی هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن، هاوكات لە چەند رۆژی داهاتووشدا شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی، ئەوەی تا ئێستا هاتووەتەئاراوە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بەو رێككەوتنەوە پیادهبكات كە واژوو دەكرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لە بابەتی رادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ”.
وتیشى: “ئەوەی ئێستا قسەوباسی لێوە دەكرێت تەرخانكردنی 12.67%ە وەك پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق لە بەرامبەر پابەندبوونی هەرێم بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆ، بەڵام ئەوەی باس دەكرێت ژمارەی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمە، ئەم بابەتەش حكومەتی هەرێم بۆ خۆی دەتوانێت چارەسەری زۆری ژمارەی فەرمانبەران بكات و ئەو پارەیەی كە لە بەغداوە دێتە هەرێم بەشی فەرمانبەرانی هەرێم بكات”.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتا كۆبوونەوەی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق ئەنجام بدات و پرۆژە یاساكە پەسندبكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات و پشكی كوردیش بە 12.67% دیاریكراوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەشێک لە کاسبکارانی هەولێر گردبوونەوە
2020-06-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17