لە گەرمیان هەموو ناوچەکان بنکەی کارتی نیشتیمانیان تێدا کرایەوە

0
250

SNN-سیروان حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ له‌ سنوورى گه‌رمیان بنكه‌ى كارتى نیشتیمانى ناحیه‌ى پێباز كرایه‌وه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌موو ناوچه‌كانى گه‌رمیان له‌ ئێستادا فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتیمانیان هه‌یه‌ و چیتر پێویست ناكات سه‌ردانى ناوچه‌كانى دیكه‌ بكه‌ن.

عەمید محەمەد عەبدوڵا بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان به‌ SNNى راگه‌یاند: ئەمڕۆ له‌ سنوورى گه‌رمیان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی ناحیه‌ى پێباز كرایه‌وه‌ كه‌ پێنجەمین فەرمانگەیه‌ له‌ سنووره‌كه‌ خراوه‌ته‌ خزمه‌تى هاووڵاتییانه‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا هه‌موو گەرمیان خاوه‌نى فه‌رمانگه‌ى تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تى.

وتیشی “فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتیمانى ناحیه‌ى پێباز ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیستمی كارتی نیشتمانی عێراق و ئیتر له‌مه‌ودوا ده‌توانێت ده‌ستبه‌كاربێت، به‌ڵام ده‌رهێنانى كارتى نیشتیمانى به‌ شێوه‌ى كاتى له‌ سه‌ر ئاستی عێراق راگیراوه‌ و تەنها بۆ حاڵەتەكانی هاوسەرگیری و جیابوونه‌وه‌ و له‌ دایكبوونى مناڵه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this