ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و “بڕیارى گرنگ ده‌درێت”

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌ڵێت: “بڕیارى باش ده‌درێت له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان”.
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى بابه‌ته‌كانى باسى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى بریتییه له‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك دابنێین بۆ ئه‌وه‌ى چۆن چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى كوردستان بكه‌ین هه‌رسێكمان، دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى ئه‌و رێگه‌چاره‌یه بڕۆین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تریش باسى بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه بكه‌ین كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتووه”.
وتیشى: “یه‌كێكى تر له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى باسكردنه له په‌یوه‌ندى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ى كه له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا هه‌بووه، چونكه ئێمه هه‌ر چۆن بین و چه‌ند جیاواز بین له كۆتایدا پێكه‌وه‌ین له‌م هه‌رێمه‌دا، پێویسته له‌پێناو چاكتركردنى دۆخه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد: “پێشبینى ده‌كه‌م، له كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵيدا بڕیارى باش بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان”.
مه‌حمود محه‌مه‌د روونیشیكرده‌وه: “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كێكى تره له باسه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى”.
وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به رێگه‌چاره‌یه‌ك كه دۆخى ئێستاى كوردستان بگۆڕێت و به‌ره‌و باشتر بچێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “باس لەوە دەكرێت، كۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا ئەنجامدەدرێت، بێگومان ئەو جۆرە كۆبوونەوەیەش لەم قۆناغەی ئێستادا گرنگه و تایبەتمەندی خۆی هەیە”.
وتیشی: “بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە پێویستە سەرجەم بەرپرسیاریەتییەكان پارتی و یەكێتی و گۆڕان لەئەستۆی بگرن بەپێی رێككەوتنەكەی لەنێوان هەرسێ لایەن كراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، پێویستە هەموو شتێك لەئەستۆ بگرن و خۆیان بكەنە خاوەنی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە”.
گرنگى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى ئه‌مڕۆ جێگه‌ى سه‌رنجى چاودێرانى سیاسییه، له‌وباره‌یه‌وه هیوا سه‌ید سه‌لیم، چاودێرى سیاسى له شارى هه‌ولێر به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى له كات و ساتێكى گرنگدایه، چونكه ئێستا سه‌روبه‌رى ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق بۆ په‌رله‌مان و پهسهندكردنیهتى، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هه‌رسێ لایه‌نه‌كه یه‌كهه‌ڵوێستبن و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پشكى كورد له بودجه جێگیر بكرێت”.
وتیشى: “دۆخى هه‌رێمى كوردستان هیچكات هێنده‌ى ئێستا هه‌ستیار نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه ئه‌م سێ لایه‌نه سیاسییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌م دۆخه تاوتوێ بكه‌ن، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌ڵامێكیان پێبێت بۆ هاووڵاتییان”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێویستبوو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆر زووتر له ئێستا ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام ئێستاش گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ژیانى هاووڵاتییان چاكبكرێت”.
كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى یه‌كێتی و پارتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستى باڵا، پاش سه‌ردانى وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ شارى سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وهفدى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی و وهفدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە 16مانگ تووشی 8 پێکان بووە
2020-11-29 -
ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و له‌غدا
2020-08-16 -
چه‌كدارێكى دیارى داعش كوژرا
2020-10-27
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17