کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان مستەفا کازمی و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت

0
248

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی باڵا لەنێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

مەبەست لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، باسکردنی دۆخی ناوخۆی وڵات و پێشهاتەکان لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاری و پرسی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە و بودجەی ساڵی داهاتوو دەبێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکردووە کە کۆبوونەوە باڵاکە لە کۆشکی حکومی بەغدا بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و نوری مالیکی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی.

هاوکات چاوەڕێدەکرێت کۆبوونەوەکە پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابووری و تەندروستییەکان لە عێراق تاوتوێ بکات و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this