وهزیرى كشتوكاڵ: ئهگهر پێویست بكات باجى زیاتر دهخهینه سهر بهرههمى دهرهكى

فەرەیدون فەتاح، یەكێكه لە جوتیارانی گوندی مەستەكانی له سنووری دەشتی شارەزوور
لە ئێستادا جوتیارانی دەشتی شارەزوور روویان لە كێڵگەكانیان كردووە بۆ چنینەوەی بەرهەمە پێگەيشتووەكانیان، وەك پاقلە و كولەكە و خەیار و چەند بەرهەمێكی دیكە، وەزارەتی كشتوكاڵیش بۆ پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆ باجی لەسەر بەرهەمی دەرەكی داناوە.
فەرەیدون فەتاح، یەكێكه لە جوتیارانی گوندی مەستەكانی له سنووری دەشتی شارەزوور بە (SNN)ی راگەیاند: “لە ئێستادا لە دەشتی شارەزوور چەند بەرهەمێكی وەك: كولەكە، پاقلە و خەیار پێگەیشتوون، ئێمەش روومان لە كێڵگەكانمان كردووە بۆ چنینەوەی بەرهەمەكانمان، خۆشبەختانە ئەمساڵ هەم لەڕووی جۆرهوه هەمیش لەڕووی كواڵیتییەوە بەرهەمەكانمان لە ئاستێكی زۆر باشدان بە تایبەت بەرهەمی پاقلە و كولەكە، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لەم كاتەدا دەستمانكردووە بە ناردنی بەرهەمەكانمان بۆ بازاڕەكانی سلێمانی و هەولێر”.
وتیشى: “دەشتی شارەزوور توانای بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە بەروبوومێكی هەیە لە هەر چوار وەرزەكەی ساڵ دا، ئەوەش بەهۆی لەباری كەشوهەوا و بەپیتی خاكەكەی، بەڵام ئەوەی دەبێتە گرفت بۆ ئێمەی جوتیاران ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەكانمانە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، چونكە لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی بەرهەمی دەرەكیش لە مەرزەكانەوە هاوردە دەكرێت ئەمەش وادەكات رەنجی ساڵێكی ئێمە بهفیڕۆ بڕوات، بەڵام ئەمساڵ تا رادەیەك دۆخەكە باشترە و كەمتر بەرهەمی دەرەكی بە تایبەت پاقلە هاوردە دەكرێت ئەمەش وایكردووە خواستێكی زۆر لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی هەبێت و نرخێكی باشیش بكات بەجۆرێك لە ئێستادا كیلیۆیهك پاقلە لە عەلوەكاندا دەفرۆشین بە 600 دینار لەكاتێكدا لە ساڵانی رابردوودا كیلۆی پاقله 200 دیناری دەكرد یاخود هەر نەدەفرۆشرا”.
ئەو جوتیارە نیگەرانه لەوەى لەگەڵ ئەوەی رووبەرێكی بەرفراوانی زەوی كشتوكاڵی دەشتی شارەزوور بە بەرهەمی كولەكە چێندراوە، بەڵام لە ئێستادا لە عەلوەكاندا پارەناكات و بەشێك لە جوتیاران بەری یەكەمی بەرهەمەكانیان فڕێدەدەن چاوەڕێن لە بەری دوومی بەرهەمەكانیاندا پارەیان بۆ بكات.
لەبارەی نیگەرانی جوتیارانەوە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە (SNN)ی راگەیاند: “بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران لە بەرواری 10ى ئازارى 2020، نووسراومان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە لیستی هەموو بەرهەمەكان كە قەدەغەن یان باجیان لەسەرە بۆمان ناردوون، بەتایبەت كە لە ئێستادا بەرهەمی كولەكە پێگەشتووە لە 15ى نیسان تاوهكو 15ى كانونى یهكهم، بۆ هەر كیلۆیەك كولەكە بڕی 400 دینار باجمان لەسەر بەرهەمی دەرەكی داناوە ئەمەش لە پێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی”.
وەزیری كشتوكاڵ جەختی لەوەشكردەوە، “ئەگەر پێویستی كرد باجی زیاتریش دەخەینە سەر بەروبومی دەرەكی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا بەرهەمی جوتیارانی خواروو ناوەڕاستی عێراق پێگەیشتووە، بۆیە هەرچەندە دەرگای بازاڕی ناوەڕاستی عێراق بۆ بەرهەمهكان واڵایە، بەڵام بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ئەوانهوه بازاڕەكانیان پێویستیان بە بەرهەمی ئێمە نیە، لهبهر ئهوهشه تاڕادهیهك كێشه دروستبووه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پاپا فرانسیس “دوای عێراق دەڕۆمە لوبنان”
2021-03-08 -
پێنج راهێنەر بۆ شوێنی کیکی سیتین کاندید کران
2020-08-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17