گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 8/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
223
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (8/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • وەک رابردوو.
  • میسی و رۆناڵدۆ کێبڕکێی رابردوویان نوێ دەکەنەوە، ئەمەش پاش دوو ساڵ رۆناڵدۆ یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشتوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس کرد.
  • رۆناڵد کومان هەردوو یاریزان بە باشترینی 15 ساڵی رابردوو دەزانێت و رایدەگەیەنێت کە هاندەران لەم ساڵانەی دوایی چێژیان لەو دوو یاریزانە وەرگرتووە.
  • سوید و یۆنان و جۆرجیا و کۆسۆڤۆ لە بەرامبەر ئیسپانیا یاری دەکەن لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022.
  • سەرکەوتنی ئاتلەتیکۆمەدرید بەرامبەر بە سالزبۆرگ لە دەستەکانی ئۆبلاکدایە.
  • یان سومری یاریزانی بروسیا مونشنگلادباخ:” لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی لێدانە سزاکانی رامۆس زۆر قورسە”.
  • سەرکردەی مونشنگلادباخ:”ئەو ئاڵنگارییەکی گەورەیە کە بێینە مەدرید لەوێ پێویستمان بە گەیشتنە بە قۆناغی شانزە”.

ئاس:

  • زۆرانبازییەکی تری چاوەڕوانکراو بە شێوەیەکی زیاتر.
  • دوای رۆشتنی رۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ، بۆ یەکەمجار رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری چوون رۆناڵدۆ تووشی کۆرۆنا بوو.
  • هەردوو یانە کێبڕکێی پێشەنگی گروپی شەشەم دەکەن.
  • کارڤاخال لە پەلەکردندایە بۆ ئەوەی سبەی یاری دژدی مونشنگلادباخ بکات.
  • بەرگریکارە ئیسپانیەکە گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و پێش یاری مونشنگلادباخ ئامانجی ئەوەیە یاری بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گەڕانەوەی زۆرانبازیەکە.
  • هەردوو ئەستێرەی جیهانی، میسی و رۆناڵدۆ جارێکی تر رووبەڕوو دەبنەوە.
  • لە یاری چوون یانەی بەرشەلۆنە توانیبووی 2-0 بردنەوە تۆماربکات.

سپۆرت:

  • با وەهمەکە بگەڕیتەوە.
  • بەرشەلۆنە – یۆڤانتۆس 11:00
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بردنەوە تۆماربکات و بە پێشەنگی بگاتە قۆناغی داهاتوو،پاش شکستەکەی قادش دەیەوێت وێنەی خۆی جوانتر بکات.
  • کومان زۆر توڕەیە، پاش هەڵەی یانەکەی شۆڕش لە ریزەکانیدا دەکات.
  • ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال لەگەڵ سوید، یۆنان،جۆرجیاو کۆسۆڤۆ یاری دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this