حکومەتی هەرێم بەرەسمی پابەندبوونی خۆی بە یاسای قەرزی حکومەتی عێراقەوە دەربڕی

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “نامەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هاتووە کە پەیوەستە بە یاسای قەرز و وەڵاممان داوەتەوە کە هەرێم ئامادەیە ناوەڕۆکەکەی جێبەجێبکات”.
وتیشی: “ئێمە هەمیشە و بەردەوام ئامادەگی خۆمان دەربڕیوە لەسەر رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و تۆپەکە لە ئێستادا لە گۆڕەپانی حکومەتی فیدراڵ و نوێنەرانی ئێمەدایە لە پەرلەمانی عێراق”.
دواتر خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند “وێڕای تێبینی زۆرمان لەسەر ناوەڕۆکی یاساکە، هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە خاڵ بە خاڵی یاسای قەرزی ئیتیحادی”.
لە پرێس کۆنفرانسەکەدا خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا وتی: “دەبێت حکومەتی عێراق ئیلتیزاماتەکانی سەر شانی خۆی جێبەجێبکات و داوا دەکەین بەغداش بە ئەرکی خۆی هەستێت و مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت”.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وتی: “ئێمە ئامادەین هەرچی ئیلتیزاماتی نەوتی و نانەوتیی هەیە لەسەر شانمان جێبەجێی بکەین، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کارەکانی قورس کرد”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17