بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی پریمەرلیگ درا

0
287
پریمەرلیگ

SNN Sport

ئەمڕۆ حکومەتی بەریتانیا بڕیاری لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا داو بڕیارە لە مانگی حوزەیران رکابەرییەکانی دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ 20 یانەکەی پریمەرلیگ لەگەڵ رابیتەی خولەکە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان کۆبوونەوەو بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رێککەوتوون خولەکە تەواو بکرێت و بەشێک لە یانەکان داوایان کردووە هیچ یانەیەک ئەم وەرزە بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دانەبەزێت، بەڵام هێشتا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە.

هەروەها رێککەوتوون یارییەکان لەسەرەتای مانگی حوزەیران بە بێ ئامادەبوونی هاندەران دەستپێبکاتەوە،ئەمەش پاش رەزامەندی حکومەت.

خولی ئینگلتەرا 92 یاری ماوە و هەر یانەیەک  دەبێت 9  یاری تر ئەنجام بدات بۆ تەواوکردنی وەرزەکە، یانەی لیڤەرپوڵ پاش ئەنجامدانی 29 یاری 82 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، پێویستی بە تەنها 6  خاڵە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان لە دوای 30 ساڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this