راپۆرتی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازى تاووتوێكرا

0
219
لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN

SNNـ بڕیار محەمەد

بەمەبەستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی ئەو سەرنج و تێبینییانەی راپۆرتەكه‌ی حكومەتی هەرێم كه‌ڕەوانەی لیژنەكەی كردبوو لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ئه‌مڕۆ لیژنەی دارایی و  لەگەڵ د.عەبدولحەكیم خەسرۆ سكرتێری لیژنەی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند ئەمڕۆ لەسەر سەرنج و تێبینیەکانی راپۆرتی یاسایی چاکسازی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت کۆبووینەوە لە لەكۆبوونەوەكه‌دا تاووتوێی ئەو راپۆرتەی حكومەت كرا كە لەماوەی رابردوودا ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوو سەبارەت بەهەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەهەرێمی كوردستاندا.

وتیشی: لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە تەواوی ئەو سەرنج و تێبینییانەی لەسەر راپۆرتەكەی حكومەت هەبوون، ئاڕاستەی میوانانی لیژنەكە كراو ئەوانیش بەپێی یاساكە وەڵامی لیژنه‌كەیان دایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە ئەو پرسیارانەی ماون، پێویستە له‌لایه‌ن لیژنەی باڵای چاكسازی و فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاری وەڵام بدرێنه‌وه‌ لەئایندەیەكی نزیكدا بەنوسراوی فەرمی پێشكەشی لیژنەكە بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this