
یەکێتی بالەی عێراق
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئاشكرایكرد كه لێژنه‌كه بڕیارێكی ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی باله‌ی عێراق له ئه‌نجامی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی ئیداره‌ی یه‌كێتیه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا وتی:” ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق راسپێردراو به ئیداره‌دانی دۆسێی ئۆڵۆمپی بڕیارێكی ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی باله‌ی عێراق پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌كه‌ی و ده‌رئه‌نجام یه‌كێتیه‌كه به پێی یاسا شه‌رعیه‌تی له ده‌ستداوه”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه:” هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیەکە ده‌بێته هۆی پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی كاتی كاره‌كان به‌رێوه‌ده‌بات و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ له ماوه‌ی ماوه‌یه‌كی دیاری كراوداو ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه راسپاردنی ده‌سته‌ی كاتی بۆ یه‌كێتیه‌كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو ده‌رده‌چێت”.
ئه‌مه‌و پێنج ئه‌ندام له یه‌كێتیی تۆپی باله‌ی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی خۆیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كردووه له سه‌ر رۆشنایی پێشلكاری دارایی جێگیركراو به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یه‌كێتی تۆپی باله.
ئه‌و پێنج ئه‌ندامەی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كردووه بریتین له (حه‌بیب عه‌لی تاهر ئه‌میندار ، كه‌ریم عه‌بدولعه‌باس ئه‌مینداری دارایی ، ئه‌ندامان ئه‌حمه‌د مه‌هدی و حه‌مزه عه‌باس و سوادی حه‌سه‌ن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17