جێگری سەرۆککۆماری ئێران لەسەر سوکایەتی بە خومەینی دادگایی دەکرێت

SNN
وه‌زاره‌تی دادی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی سوكایه‌تیكردن به روحوڵا خومەینی، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، عیسا كه‌لانته‌ری جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران دادگایی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، غوڵام‌حوسێن ئیسماعیلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ئێران له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: عیسا كه‌لانته‌ری به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كه‌یسی جیاوازه‌وه بانگهێشتی دادگا كراوه، یه‌ك له كه‌یسه‌كان سوكایه‌تیكردنه به روحوڵا خومه‌ینی رێبه‌ری كۆچكردووی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، رۆژی شه‌موو كه‌لانته‌ری بانگهێشتی دادگا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی پێ رابگه‌یه‌نرێت، هه‌مان رۆژ جێگری سه‌رۆك كۆمار له تویتێكدا رای گه‌یاند، به‌پێی حوكمی دادگا، پێ ده‌چێت خه‌ونی زۆریان بۆ من هه‌بێت و هه‌ست ده‌كه‌م تازه چیرۆكه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران چاوپێکەوتنێکی كردووه كه تازه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و تێیدا روحوڵا خومه‌ینی رێبه‌ری كۆچكردووی كۆماری ئیسلامی، به منداڵی ناشه‌رعی ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌بات و هاتنه سه‌ركاری رژێمی كۆماری ئیسلامی به ناپاكی كردنی ئه‌مه‌ریكا له شای ئێران گرێ ده‌داته‌وه.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا دادگای ئێران سزای 30 مانگ گرتنی به تۆمه‌تی نه‌پاراستنی نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر شه‌هیندۆخت مهلاوێردی جێگری پێشووی حه‌سه‌ن رۆحانی بۆ كاروباری ژنان سه‌پاند.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
راکان جبوری لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین کرا
2020-06-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17