یۆڤانتۆس پێشەنگی لە بەرشەلۆنە وەرگرت و مانچستەریونایتد ماڵئاوایی کرد

0
333
رۆناڵدۆ لە یاری بەرشەلۆنە

SNN Sport

لە چوار گروپی قۆناغی 32ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو هەشت یاری ئەنجامدرا، تێیدا یانەی یۆڤانتۆس بە بردنەوەیەکی بە نرخ  بە پێشەنگی گەیشتە قۆناغی شانزە  و یانەی مانچستەریونایتدیش دۆڕاو ماڵئاوایی کرد.

لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم، یانەی چیڵسی میوانداری یانەی کراسنۆدەری کردوو لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوون.

گۆڵی چێڵسی یاریزان،جۆرجینهۆ تۆماری کردوو گۆڵی کراسنۆدەر کابالا تۆماری کرد.

بەم بردنەوە چێڵسی بە یەکەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی سڤییا توانی 3-1 لە یانەی رینی فەرەنسی بباتەوەو بە دووەمی گەیشتە قۆناغی شانزە.

گۆڵەکانی سڤییا کوندی و نەسیری دوو گۆڵەکەی تری کرد.

ریزبەندی گروپی پێنجەم:

  • چێڵسی 14 خاڵ.
  • سڤییا 13 خاڵ.
  • کراسنۆدەر 5 خاڵ.
  • رین 1 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەم، دوو یاری ئەنجامدرا، تێیدا  یانەی لازیۆ میوانداری یانەی کلۆب بروجی کردوو لە ئەنجامدا 2-2 یەکسانبوون، لازیۆ توانی بە دووەمی بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی 2-1 لە یانەی زینت بباتەوە و بە یەکەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

ریزبەندی گروپی شەشەم:

  • بروسیا دۆرتمۆند 13 خاڵ.
  • لازیۆ 10 خاڵ.
  • کلوب بروج 8 خاڵ.
  • زینت 1 خاڵ.

 

لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە بردنەوەیەکی گەورە و مێژوویی توانی بە پێشەنگی گروپەکەی بگاتە قۆناغی شانزە و 3-0 لە بەرشەلۆنە بباتەوە لە کامپ نۆ.

گۆڵەکان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵی بە لێدانی سزا کردوو گۆڵەکەی تر میکینی تۆماری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی دینامۆکێڤ توانی 1-0 لە یانەی فیرنسڤارۆش بباتەوە و بۆ خولی یۆرۆلیگ سەرکەوت.

ریزبەندی گروپی حەوتەم:

  • یۆڤانتۆس 15 خاڵ.
  • بەرشەلۆنە 15 خاڵ.
  • دینامۆکێڤ 4 خاڵ.
  • فیرنسڤارۆش 1 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم، ئەنجامی چاوەڕوان نەکراوی تێدا تۆمارکراو تێیدا یانەی مانچستەریونایتد ماڵئاوایی کردوو یاری پاریس سانجێرمان و باشاکشهێر تەواو نەکرا.

لە دەرەوەی یاریگای خۆی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی و لە ئەنجامدا 3-2 یاریەکەی پێدۆڕاند.

گۆڵەکانی لایپزیگ ئەنگیلینۆ 2 ،هایدارا 13،کلۆیڤەرت لە خولەکی 69 گۆڵی سێیەمی کرد.

دوو گۆڵی مانچستەریونایتد برۆنۆ فێرناندێز و پۆگبا لە خولەکەکانی 80 و 82 تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی ئیستانبووڵ باشاکشهێری تورکی کرد، بەڵام یاریەکە تەواو نەکرا، ئەمەش بەهۆی رەگەزپەرەشتییەوە یاریزانانی باشاکشهێر ئامادەنەبوون یاریەکە تەواو بکەن.

 

ریزبەندی گروپی هەشتەم:

1-لایپزیگ 12 خاڵ.

پاریس سانجێرمان 9 خاڵ.

مانچستەریونایتد 9 خاڵ.

ئیستانبووڵ باشاکشهێر 3 خاڵ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this