ئیمارات یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێنا

0
145

SNN

وەزارەتی تەندروستی ئیمارات کەمێک پێش ئێستا لە تویتەر رایگەیاند: کە توانیویانە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا بە سەرکەوتووی بەرهەمبهێنن کە تایبەتەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەمەش ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە ڤاکسین بەرهەمبهێنن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات ئاماژەی بەوەکردووە‌”ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڤاكسینی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌ فه‌رمی له‌ وڵاته‌كه‌مان به‌رهه‌م هێنرا كه‌ ڤاكسینێكی په‌یمانگای به‌یجینه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ بایۆلۆجییه‌كان، كۆمپانیای “سینۆفارم سی ئێن بی جی” په‌ره‌ی پێ داوه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تا ئێسته‌ 86% سه‌ركه‌وتوو بووه‌”.

به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی به‌ لێدانی ڤاکسینەکەی كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆن تێك كرا و پێشبینی ده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ وڵاتی تریش ده‌ست به‌ كوتانی پێكوته‌ بكه‌ن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this