گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشممە 9/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
268
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (9/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • رۆناڵدۆ میسی هەڵدەگەڕێنێتەوە.
  • خولی یانە پاڵەوانەکان:یۆڤانتۆس خەونی لە بەرشەلۆنە 3-0 بە دەستهێناو پلەی یەکەمی گروپەکەی وەرگرت.
  • دوو گۆڵی لە رۆناڵدۆوە بوو بە لێدانی سزا و جادووی مکینی و بۆفۆن میسی وەستاند، دەستکەوتێکی مێژووی بوو لە کامپ نۆ.
  • پێرلۆ:”ئەمە تەنیا سەرەتایە و ئێستا لە خولی ئیتاڵیاش بەمشێوەیەین”.
  • ئینتەر دووجار هەست بە جۆش و خرۆش دەکات.
  • کۆنتی لە 90 خولەکدا پێویستی بە دوو بردنەوە هەیە و دەرفەت بە ئیریکسن دەدرێت.
  • شاختار لە سانسێرۆ دەبێت و ریاڵ مەدرید میوانداری گلادباخ دەکات.
  • لازیۆ لە قۆناغی شانزەیە لەگەڵ کۆرییا و ئیمۆبێلی، ترسی هەبوو لە کۆتایی یاریەکە و 2-2 بەرامبەر بە کلۆب بروج یەکسانبوو.
  • ئاتڵەنتا نابێت بدۆرێت.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • پادشا کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.
  • خولی یانە پاڵەوانەکان:بردنەوەیەکی نموونەیی خانمەپیرەکە لە کامپ نۆ.
  • دوو لێدانی سزای دژی بەرشەلۆنە و گۆڵێکی نایابی مکینی یۆڤی 3-0 براوە دەبێت و دەبێتە پێشەنگ.
  • نمایشێکی زۆر نایاب بوو لە ئیسپانیا و رۆناڵدۆ بیانکۆنێری بەرزدەکاتەوە.
  • پێرلۆ:” ئێمە بەهێزین”.
  • لازیۆی مێژوویی،بەڵام ئای لەو ترسە، 2-2 لەگەڵ بروج یەکسانبوو،بەڵام گەیشتە قۆناغی شانزە.
  • فۆنیسکا و پیدرۆ بۆ یەک یاری لە رۆما رادەگیرێن.
  • ئینسینی تاتۆ بۆ مارادۆنا دەکێشێت.

تۆتۆ سپۆرت:

  • ئای لەم یۆڤانتۆسە.
  • شەوێکی جادوویی بیانکۆنێری کە تێیدا بردنەوەی دژی بەرشەلۆنە بە دەستهێناو پلەی یەکەمی گروپەکەی وەرگرت.
  • رۆناڵدۆ زاڵبوو بەسەر رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ میسی و دوو گۆڵی بە لێدانی سزا کردوو مکینی گۆڵێکی نایاب دەکات.
  • لازیۆی سەرسوڕهێنەر، گەیشتە قۆناغی شانزە دوای 16 ساڵ.
  • کۆنتی:” چاکسازی نییە”.
  • دەبێت ئینتەر لە شاختار بباتەوە بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەنجامی یاری ریاڵ مەدرید بکات.
  • ئاتڵەنتا لەسەر زەوی یاریگای کرۆیف دژی ئەجاکس یاری دەکات و بردنەوە بەسە بۆ ئەو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this