“كهناڵهكانى سهربه كۆمپانیاى نالیا 200 ملیۆن دینار قهرزارى حكومهتن”

ئۆفیسى سهرهكى دامهزراوهى میدیایی نالیا له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە رایدەگەیهنێت: کەناڵەکانی NRT زۆرترین سەرپێچی یاساییان هەبووە لەڕووی یاساییەوە و 200 ملیۆن دینار قەرزاری رسوماتن، دهشڵێت: “دووان له كهناڵهكانى كۆمپانیاى نالیا مۆڵهتى كاركردنیان نییه”.
شێروان عەوڵا، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە له وهزارهتى رۆشنبیرى لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا ئهمڕۆ چوارشهممه رایگهیاند: “بەپێی رێنمایی ساڵی 2014 تایبەت بە رێکخستنى فریکوێنسەکان کە پاڵپشتە بە یاسا بەرکارەکان، بەوپێوەرانە بەبڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی راگیراوه، لەکاتێکدا چوار کەناڵی ئێن ئاڕتی هەیە، تەنها دووانییان مۆڵەتیان هەیە و دووانەکەی تر هیچ مۆڵەتییان نییە، سەرباری ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە و سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و دادگای سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵ چواری ئێن ئاڕتی، بەڵام رایان نەگرتووە”.
وتیشی: “کەناڵی یەک و دووی ئێن ئاڕتی لەگەڵ ئەوەی مۆڵەتییان هەیە، بەڵام ساڵانەیان بۆ ماوەی ساڵی 2015 تازە نەکردووتەوە، واتا 100 ملیۆن دیناریان لەسەرە، هەروەها رادیۆی نالیاش 15 ملیۆن دینار رسوماتی لەسەرە، بەکۆی گشتی هەموو کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی و رادیۆکەیان زیاتر لە 200 ملیۆن دینار قەرزارن”.
لەبارەی بڕیاری راگرتنی بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە ئاماژەی بەوەکرد: “جگە له سەرپێچی نەدانی رسومات، سەرپێچی یاسایی میدیایشیان کردووە، بۆیە چوار لایەنی پەیوەندیدار بڕیاری راگرتنی پەخشی ئێن ئاڕتیان داوە، لە بەرامبەردا کەناڵەکانی NRT هیچ پابەندییەکیان بە بڕیار و رێنماییەکانهوه نەبووە”.
ئهوهشى خستهڕوو: “بە بڕیاری دادگا و داواکاری گشتی و رێنماییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری داوامان لێکراوە پەخشەکانی کەناڵەکانی NRT بەیەکجاری دابخەین”.
به وتهى شێروان عەوڵا، “کۆمپانیا نالیا لەبرى ئەوەی گرفتەکانی لەبارەی کەناڵەکانی NRT چارەسەر بکات خەڵک چەواشە دەکات کە گوایە بڕیارەکە سیاسییە، بەڵام ئەو بڕیارە تەواو یاساییە، پێویسته پەیوەستە یاساییەکانیان جێبەجێ بکەن، دەبێت پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی رۆشنبیری بن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
موشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا
2020-08-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17