ئه‌دیداس پێڵاوێكی وه‌رزشی به‌ بڕی 1 ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ روو

0
216
ئەدیداس

SNN Sport

خانه‌ی ( سۆزبێز ) ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ خستنه‌ رووی جووتێكی ده‌گمه‌ن له‌ پێڵاوی وه‌رزشی ،کە كۆمپانیای ( ئه‌دیداس ) بۆ كه‌ره‌سته‌ی وه‌رزشی دیزاینیكردووه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كارگه‌ی  ئه‌ڵمانی “مێسن ” به‌ نرخی 1 یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌ك یه‌كه‌م پێڵاو له‌و جۆره‌ به‌و نرخه‌ بفرۆشرێت”.

ئه‌و جووت پێڵاوه‌ له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌ له‌ رێگەی ئینتەرنێتەوە ده‌خرێته‌ روو ،خانه‌ی زیادكردنه‌كان پێشبینی ده‌كات نرخه‌كه‌ی بگاته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار .

ئه‌م پێڵاوه‌ له‌ پێڵاوه‌كانی ( زید ئێكس 8000 ) كه‌ كۆمپانیای ئه‌یداس دیزاینی كردووه‌  وخستوێته‌ روو بۆ فرۆشتن و پێشوازییەكی گه‌وره‌ لێكرا ، له‌ لایه‌ن پیشه‌وه‌ران له‌ ” مێسن ” پێڵاوه‌كه‌ ره‌نگ كراوه‌ ، دواتر پارچه‌یه‌كی فه‌رفوری جوانكراوی له‌ سه‌ر دانراوه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌و پێڵاوه‌ ته‌رخان نه‌كراوه‌ بۆ به‌كارهێنانی كرداری ، ده‌رئه‌نجام له‌ پێ ناكرێت .

جێی باسه‌ پێڵاوی (ئیرجۆردان 1 ) ی كۆمپانیای ” نایكی ” و له‌ میانه‌ی زیادكردنێك كه‌ خانه‌ی ” كریستز ) له‌ ناوه‌راستی مانگی ئابی رابردوو رێكیخستبوو ، وه‌كوو گرانترین پیڵاوی وه‌رزشی و به ‌نرخی ( 615 هه‌زار دۆلار ) فرۆشرا .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this