بۆ چارەسەری کێشەی پارەی جوتیاران شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لە بەغدایە

0
151

SNN- بڕیار محەمەد

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، بەدواداچوون و هەوڵدان بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە شاری بەغدا كۆبوونەوە.

عوسمان كەریم سوارە ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووینەوە داوامان لە وەزیری كشتوكاڵی عیراق كرد هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 .

وتیشی: “لیژنەكە داوای ئەوەشی لە وەزیری كشتوكاڵی عیراق كرد، كە بڕی ئەو گەنمە زیاتر بكەن ساڵانە لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانی دەكڕنەوە و چۆن پشتیوانی لە جوتیارانی عیراق دەكەن، بەهەمان شێوەش پاڵپشتی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان بكەن”.

جێگای ئاماژە بۆ كردنە وابڕیارە، شاندەكەی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببنەوە، بۆ هەمان مەبەستی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی جوتیارانی هەرێم لەگەڵ عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this