
ئەجاکس و ئاتڵەنتا
SNN Sport
لە کۆتا گەڕی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم، یانەی لیڤەرپوڵ و ئاتڵەنتا گەیشتنە قۆناغی شانزە، ئەمەش پاش ئەوەی هەردوو یانە ئاتڵەنتا 1-0 لە ئەجاکسی بردەوەو میدتیڵاند بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ یەکسانبوو.
لە یەکەم یاریدا یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی میدتیڵاند و لە ئەنجامدا هەردوو یانە 1-1 یەکسانبوون.
گۆڵی لیڤەرپوڵ محەمەد سەڵاح لە خولەکی 1 تۆماری کردوو گۆڵی میدتیڵاند سچۆڵز لە خولەکی 62 تۆماری کرد.
لیڤەرپوڵ کە پێشتر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بە دەستهێنابوو، خاڵەکانی بۆ 13 خاڵ بەرز بووەوە و بە یەکەمی گروپەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ئاتڵەنتای ئیتاڵی لە هۆڵەندا بە بردنەوەیەکی بە نرخەوە گەڕایەوە، توانی 1-0 لە یانەی ئەجاکس بباتەوەو بە دووەمی گروپی چوارەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
تەنیا گۆڵی یاریەکە لویس مۆریاڵ لە خولەکی 85 تۆماری کرد.
ریزبەندی کۆتایی گروپی چوارەم:
- لیڤەرپوڵ 13 خاڵ.
- ئاتڵەنتا 11 خاڵ.
- ئەجاکس 7 خاڵ.
- میدتیڵاند 2 خاڵ.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17