ریاڵ مەدرید بە یەکەمی سەرکەوتوو ئینتەرمیلان ماڵئاوایی کرد

0
99
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

لە کۆتا گەڕی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید بە بردنەوەیەکی بە نرخ توانی پلیتێکی قۆناغی داهاتوو ببڕێت و ئینتەرمیلان بە یەکسانبوون ماڵئاوایی کردوو ئاتلەتیکۆمەدرید گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

یانەکانی بایرن میونخ،ریاڵ مەدرید، مانچستەرسیتی، لیڤەرپوڵ،چێڵسی، بروسیا دۆرتمۆند، یۆڤانتۆس، پاریس سانجێرمان بە یەکەمی و ئاتلەتیکۆمەدرید، مونشنگلادباخ، پۆرتۆ،ئاتڵەنتا،سڤییا، لازیۆ، بەرشەلۆنە و لایپزیگ بە دووەمی گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم،  یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید توانی 2-0 لە یانەی سالزبۆرگی نەمسایی بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.

هەردوو گۆڵی یاریەکە هۆرمۆسۆ و کاراسکۆ تۆماریان کرد.

خاڵەکانی ئاتلەتیکۆمەدرید بووە 9 خاڵ و گەیشتە قۆناغی شانزە.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی بایرن میونخ توانی 2-0 لە یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسی بباتەوە و پێشتر بە یەکەمی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بە دەستهێنابوو.

هەردوو گۆڵی یاریەکە سولی و چوپۆ تۆماریان کرد.

ریزبەندی کۆتایی گروپی یەکەم:

  • بایرن میونخ 16 خاڵ.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 9 خاڵ.
  • سالزبۆرگ 4 خاڵ.
  • لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 3 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی بە نرخی بە دەستهێناو توانی 2-0 لە یانەی بروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو بە یەکەمی سەرکەوت.

رکابەرەکانی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی شانزە بریتین لە پۆرتۆ، لازیۆ، ئاتڵەنتا و لایپزیگی ئەڵمانی.

ریزبەندی گروپی دووەم:

  • ریاڵ مەدرید 10 خاڵ.
  • مونشنگلادباخ 8 خاڵ.
  • شاختار 8 خاڵ.
  • ئینتەرمیلان 6 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم، یانەی مانچستەرسیتی کە پێشتر سەرکەوتنی تۆمارکردبوو، توانی 3-0 لە یانەی مارسیلیای فەرەنسی بباتەوەو بە یەکەمی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

گۆڵەکان یاریزانان:فیران تۆرێس و ئەگوێرۆ و ستەرلینگ تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی  توانی 2-0 لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوەو بە دووەمی بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.

ریزبەندی گروپی سێیەم:

  • مانچستەرسیتی 16 خاڵ.
  • پۆرتۆ 13 خاڵ.
  • پۆرتۆ 3 خاڵ.
  • مارسیلیا 3 خاڵ.

 

پێشتریش یانەکانی لیڤەرپوڵ و ئاتڵەنتا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو بە دەستهێنابوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this