لێدوانەکانی زیدان دوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شانزە

0
151
زیدان لە کۆنگرەکە

SNN Sport

پاش گەیشتنی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بردنەوە بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی بروسیا مونشن گلادباخ، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو وتی:”

” ئامانجی ئێمە سەرکەوتن بوو بە یەکەمی، توانیمان ئەوە بکەین، یارییەکی نایابمان ئەنجامدا لە هەموو ئاستەکانەوە،لە خولەکی یەکەمەوە تا کۆتایی بە باشی یاریەکەمان خوێندەوە”.

“من خۆم یاریزان بووم تۆ ناتوانیت لە هەموو یارییەک بەرزترین ئاست پێشکەش بکەیت،ئەوە مەحاڵە، یارییەکی باشمان کرد،لەو کاتەوەی من راهێنەری ئەم یانەیەم چەندین یاری گەورەمان کردووە”.

“ئەم یانەیە بردنەوە تۆماردەکات کاتێک لە ژێر فشاردا بێت”.

“ئێمە هەموومان لەسەر یەک بەلەمین،من دڵخۆشم بە یاریزانەکانم،ئەوان لە یاریگا شەڕ دەکەن، زۆر دڵخۆشم”.

“گەیشتین بە قۆناغی داهاتوو بە پێشەنگی، ئەوە گرنگ و سەرەکی بوو، ئەمە یەکەمجارە وەکوو راهێنەر بتوانم ئەوە بکەم”.

“دڵخۆشم بۆ ئەوەی لە یاریەکە ئەنجامماندا،لە نیوەی یەکەمدا تەواومان کردوو هەر ئەوەشمان دەویست”.

“ئەوەی دەمانەوێت بیکەین کارکردنە بە باشی و هیچ شتێکی تر، بیر لەوە ناکەمەوە کە چی دەڵێن،یاریزانەکان زۆر ئازار دەچێژن ئەوەی کە لە دەرەوە دەوترێت،من دڵخۆشم بە ئەوان”.

” لە یەکەم خولەکەوە یاریەکەمان کۆنترۆڵ کرد، بە تایبەتی لە هێڵی بەرگرییەوە”.

“یاریزانەکان ئەوە نیشان دەدەن کە چەند مەزنن، زەحمەتە 3 رۆژ جارێک ئەوە بکرێت”.

“من ناڵێم چی بە یاریزانەکان دەڵێم، ئەمە لە ژووری جلگۆڕیندا روودەدات، کاتێک بەمشێوەیە یاری دەکەین دەبینین یاریزانەکان سەربەرز و دڵخۆشن،من چێژ لەم رۆژە وەردەگرم”.

“بە دڵنیاییەوە دەمەوێت وەکوو فێرگسۆن بم،دەمەوێت چێژ لەو کارە وەربگرم کە دەیکەم، بەڵام نازانم تا کەی بەردەوام دەبم، بەختەوەرم کە لەم یانەیەم، تەنانەت بە ساتە سەختەکانیش خۆشم دەوێت”.

“من ماوەیەکی زۆرە لێرەم و دەمەوێت بەردەوام بم”.

“پێویستە ئێستا پشوو وەربگرین و ئامادەکاری بکەین بۆ یاری دێربی”. “بنزیمە، سەرسام نیم بۆ ئەو ئاستەی کە ئەنجامی دەدات، ئەو یارییەکی سەرسوڕهێنەری کرد”.

“بە هیوام باشترین وێنەی خۆمان لە یاری ئاتلەتیکۆمەدرید نیشان بدەین”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this