له گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك هه‌لى دامه‌زراندن بۆ گه‌نجانى ناوچه‌كه دابینده‌كرێت

دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به ده‌رهێنانى نه‌وت له كێڵگه‌ى نه‌وتى حه‌سیره ژماره‌یه‌ك هه‌لى كار بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نجى ناوچه‌كه دابین ده‌كرێت كه پێشتر ناره‌زاییان دژى بێكارى ده‌بڕی.
رامیار عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا به SNNى راگه‌یاند: له لایه‌ن كۆمپانیاى گازپرۆمى رووسییه‌وه كه له سنوورى سه‌رقه‌ڵا “حه‌سیره” كارى ده‌رهێنانى نه‌وت ده‌كات ژماره‌یه‌ك هه‌لى كار بۆ هاووڵاتییانى سنووره‌كه دابینكراوه.
وتیشى :”ئه‌و هه‌لى كار‌و دامه‌زراندنه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر دانیشتووانى گوندى سه‌یده‌ى سه‌ر به قه‌زاى كفرى كه پێشتر له‌به‌ر نه‌بوونى كار‌و دامه‌زراندن ناره‌زاییان ده‌ربڕى و له لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه به‌ڵێنیان پێدرا كاریان بۆ بكرێت و سه‌رئه‌نجام توانیان ئه‌و هه‌له‌یان بۆ دابین بكه‌ن”.
رامیار عه‌بدولره‌حمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و دامه‌رزاندن و هه‌لى كاركردنه له بوارى وێستگه‌یه‌كى نوێى كاره‌بایه كه له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا دانراوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بوارى دیكه‌ى خزمه‌تگوزارى.
له سنوورى گه‌رمیان چه‌ند كێڵگهیهكى نه‌وت هه‌یه كه گرنگتریان كێلگه‌ى نه‌وتى حه‌سیره‌یه و رۆژانه داهاتى نه‌وتى گه‌رمیان زیاتر له 35 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تائێستا کۆرۆنا 127 رۆژنامەنووسی کوشتووە
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17