
بهرههمهێنانى قارچك له یهكێك له كارگهكانى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدهگهیهنێت: لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لە بەرهەمهێنانی قارچكدا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، دهڵێت: “ئەو قارچكەی بەرهەمدەهێنرێت بەهۆی زۆری بڕەكەیەوە رەوانەی پارێزگاكانی ترى عێراق دەكرێت”.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی راگەیاند: “بەرهەمهێنانی قارچك وەك هەر بەرهەمێكی دیكەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان روو لە گەشەكردنێكی زۆرە، بە جۆرێك لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان هەشت كارگەی گەورەی بەرهەمهێنانی قارچك دامەزراون كە بەرهەمی رۆژانەیان دەگاتە زیاتر لە هەزار و 500 تهن قارچك، ئەمەش لە پێداویستی رۆژانەی بازاڕەكانی هەرێم زۆر زیاترە”.
وتیشى: “بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەستمان كەوتوون، بازاڕەكانی هەرێم رۆژانە پێویستییان بە نزیكەی سێ تهن قارچكە، بەرهەمی ساڵانەش دەگاتە زیاتر لە پێنج هەزار تهن قارچك، بۆیە ئەو قارچكەی كە دەمێنێتەوە و لە پێداویستی بازاڕەكانی هەرێم زیاترە رەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت، هاوكات بۆ بەرهەمهێنانی هەر وەجبەیەكی، قارچك پێویستی بە 35 رۆژ دەبێت”.
وتەبێژى وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو: “ماوەی دوو ساڵ زیاترە بە هەموو شێوەیەك هاوردەكردنی قارچكمان لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە كردووە، ئەوەش بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغبوونەوەی بەرهەمی كارگەكانی خۆمان، ئەو بڕیارەش كاریگەری باشی هەبووە بۆ پاراستن و گەشەسەندنی بەرهەمی كارگەكان، هاوكات هانی سەرمایەدارانیدا وەبەرهێنانی زیاتر لە قارچكدا بكەن، لە دوو ساڵی رابردوودا بەرهەمی قارچك بە رێژەیەكی بەرچاو زیادبووە كە لە پێداویستی بازاڕەكانی ناوخۆ زۆر زیاترە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17