گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
285
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (10/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • پێشەنگین.
  • ریاڵ مەدرید 2-0 مونشنگلاباخ.
  • بنزیمە دوو گۆڵ دەکات و زیدان یارییەکانی قۆناغی گروپەکان بە پێشەنگی کۆتایی پێدێنێت و گلادباخ بە دووەمی سەردەکەوێت و ریاڵ مەدرید یارییەکی نایابی کرد.
  • ئینتەر ماڵئاوایی کرد دوای ئەوەی بە بێ گۆڵ لەگەڵ شاختار یەکسانبوو.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید بردنەوەی تۆمارکردوو گەیشتە قۆناغی شانزە.

ئاس:

  • دوو لێدانی سەری بنزیمە ریاڵ مەدریدی گەیاندە قۆناغی شانزە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید یاری وەرزەکەیان کردوو بۆ قۆناغی داهاتوو بە پێشەنگی سەرکەوتن و لە کرانە دەرەوە بە شێوەیەکی خراپ دووردەکەونەوە.
  • بنزیمە بە دوو گۆڵ کۆتایی بە یاریەکە هێنا،ڤازکوێز و مۆدریچ ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد.

سپۆرت:

  • کومان لە ژێر فشاردایە.
  • یانەکە هەست بە ئاسوودەیی ناکات،کە شێوازی یاریکردنی بەرزو نزم دەکات و راهێنەر وای دەبینێت بەسەر ئەم قەیرانە سەردەکەوێت.
  • تیپەکە هەست بە نیگەرانی دەکات ئەمەش بەهۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکە،بەڵام وای دەبینن هێشتا دەرفەت ماوە ئەم دۆخە بگۆڕن و نازناوەکان ببەنەوە.
  • یانەکانی مانچستەرسیتی، بایرن میونخ، چێڵسی، لیڤەرپوڵ و پاریس سانجێرمان رکابەری بەرشەلۆنەن لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • ریاڵ مەدرید 2-0 لە مونشنگلادباخ دەباتەوە و بە یەکەمی دەگاتە قۆناغی شانزە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید بردنەوەیەکی نایابی بە دەستهێناو گەیشتە قۆناغی شانزە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • تیروپشکەکە زۆر سەختە بۆ بەرشەلۆنە.
  • چێڵسی : وێرنەر.
  • مانچستەرسیتی: دی برۆین.
  • بایرن میونخ:لیڤاندۆڤسکی.
  • پاریس سانجێرمان: نەیمار.
  • لیڤەرپوڵ: محەمەد سەڵاح.
  • یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕوانی رکابەرێکی توند دەکات لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • بۆ ئاتلەتیکۆمەدرید و سڤییاش تیروپشکەکە قورسە، بەڵام بۆ مەدرید ئاسانە.
  • بنزیمە ریاڵ مەدرید لە قەیران دووردەخاتەوە.
  • گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار هەرزانترە لە چاو ئەو ئاستەی ئەنجامی دەدات.
  • هێرمۆسۆ و کاراسکۆ ئاتلەتیکۆمەدرید بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەخەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this