لە هەولێر كۆنگرەی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق بەڕێوەچوو

0
285

SNN-بریار محەمەد

بەمەبەستی داڕشتنەوەی پڕۆگرامەكانی هەماهەنگی لەنێوانیان ژوورە بازرگانییەكانی عێراق لە هەولێر بەئامادەبوونی 18 سەرۆك ژووری بازرگانی پارێزگاكانی عێراق كۆنگرە بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی كۆنگرەكەدا محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم و بەڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی پێویست بە كەرتی تایبەت دراوە و ڕایسپاردوین هەموولایەنە پەیوەندیدارەكان زۆرترین ئاسانكاری بۆخاوەن كار و بازرگانان بكەین.

وتیشی “ئێمە لە كوردستان دەرفەتێكی باشی بواری بازرگانی و وەبەرهێنانمان هەیە، جا لە سیاسەتی حكومەتی هەرێمەوە تا كەشوهەوا و ژینگە و سروشتی كوردستان، بۆیە ئێمە جگە لەوەی چاومان لە وەبەرهێنەرانی بیانییە، زۆرترین كاتیش هەوڵی ئەوەمانداوە وەبەرهێنەرانی عێراقی بێنە كوردستان بۆ ئەوەی داهات و ماددە خاوەكانی ئەو پڕۆژانە لەناو عێراق دەمێننەوە، ئەوەش دەبێتە هێزی ئابووری بۆ كوردستان و عێراق.

لەلایەن خۆشیەوە عەبدولڕەزاق زوهێری سەرۆكی ژوورە بازرگانیەكانی عێراق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە پێشكەوتنی كوردستان لەسەر دەستی وەبەرهێنەر و بارزگانانی كوردستان، باسی لەوەشكرد كە دەبێ كێشەكانی بازرگانان بەپێی یاسا چارەسەربكرێن تا زۆرترین دەرفەتیان هەبێ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی. بۆئەو مەبەستەش هەموو لایەك ئاسانكاریمان بۆ دەكەن چونكە خۆمان یەك هەڵویێستین.

دارا جەلیل سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: هەولێر لە پاڵ كاروانی ئاوەدانی و گەشەكردن بەردەوام هەوڵی بەیەكەوە بەستنەوەی هێڵە ئابوورییەكانی عێراقی داوە، هیوادارین بە كۆمەڵێك بڕیار دەربچین كە لە بەرژەوەندی بازرگانی تەواوی عێراق بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this