“عێراق 557 ملیار دینار پارەی جوتیارانی ههرێمى ئامادەكردووە بۆ ناردن”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق پێى وتین، بڕی 557 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵهكانى 2014 تاوهكو 2016 ئامادەیە و تەنیا چەند كێشەیەكی تەكنیكی ماوە بۆ ناردنی.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “سەردانى ئێمە بۆ بەغدا بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو، چەند مانگێكە سەرقاڵی رێكخستنی ئەم سەردانەین، لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای عێراق كۆدەبینەوە ئەوەش لەپێناو دابینكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ سەرۆككۆمار، وەزیرانی بازرگانی، وهزیرى كشتوكاڵ و چەند وەزیرێكی دیكەی پەیوەندیدار كۆدەبینەوە، هەوڵیش دەدەین لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆببینەوە.
وتیشى: “لە یەكەم دیدارماندا لەگەڵ محەمەد كەریم خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵی عێراق كۆبووینهتەوە، ئەویش هاوڕابوو لەگەڵماندا كە نابێت شایستەی دارایی جوتیاران تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت و دەبێت هەرچی زووە پارەی گەنمی جوتیاران خەرجبكرێت، بۆیە بۆ هەمان مەبەستیش لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراقدا كۆبووینەوە، وەزیری بازرگانی عێراق ئەوەی پێڕاگەیاندین: پارەی هەرسێ ساڵەكەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان كە 557 ملیار دینارە ئامادەیە و لای ئێمە ئەو بڕە پارەیە پارێزراوە”.
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان لهبارهى رهوانهكردنى ئهو بڕە پارهیه ئەوەشی خستەڕوو: “هۆكاری نەناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بە وتەی وەزیری بازرگانی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بڕێك گەنمی دەرەكی تێكەڵ بە گەنمی جوتیارانی هەرێم كراوە ئەمەش وایكردووە كە نەتوانرێت بەخێرایی ئەو بابەتە یەكلابكرێتەوە، بەڵام بەڵێنی ئەوەی پێداین كە بەزووترین كات ئەو گرفتە چارەسەر بكات و پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی رەوانە بكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رۆناڵدۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە
2020-12-23 -
دووبارە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی
2020-06-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17