نەخۆشییەکی نوێ و تا رادەیەک سەیر لە هیندستان بڵاودەبێتەوە

0
350

SNN

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوو کارمەندی خۆی ڕەوانەی ناوچەی ئیلوروی هیندستان دەکات کە نەخۆشییەکی نوێی تێدا بڵاودەبێتەوەو تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر بوونی نییە.

بەپێی راپۆرتەکانی ئەو دوو نێردراوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەم نەخۆشییە نوێیە کاتێک تووشی کەسێک دەبێت 5 بۆ 10 خولەک کەسە دەبوورێتەوە، پاشان کە هۆشی دێتەوە تا چەند خولەکێک هیچ شتێکی بیر ناکەوێتەوەو باشان یادەوەری بۆ دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشییەکە سەرئێشەو پشت ئێشەی لەگەڵدایە.

لە ئێستادا نزیکەی 600 کەس لە هیندستان تووشی ئەو نەخۆشییەبوون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە، لەوبارەیەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی نەخۆشییەکەی بە مەترسیدار وەسفکردوە و رایگەیاندووە: بەوردی چاودێری دەکەن بۆ ئەوەی رێگریبکەن لەبڵاوبونەوەی خێرا و گەیشتنی بە خەڵک.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this