جەواد زەریف “ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە گەر ئیسڕائیل و فەڵەستین رێککەون”

0
115

SNN

محەمەد جەواد زەیف وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: ئێران هەرگیز دان بە ئیسڕائیلدا نانێت، بەڵام کێشەشیان نییە گەر فەڵەستین و ئیسڕائیل بگەنە رێککەوتن.

ئەم قسانەی زەریف لەکاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ ئەو کاتەی کە ماویەتی لە کۆشکی سپیدا دەیەوێت زۆرترین وڵاتی عەرەبی بکاتە دۆستی ئیسرائیل، چونکە لەگەڵ هاتنی بایدن بۆ سەر دەسەڵات رەنگە چیتر وەک کاتی ترەمپ ئیسرائیل ئەمریکا پشتوانی نەبێت بۆ پەیماننامەی ئاشتی نێوان عەرەب ئیسڕائیل.

ئێران بۆ زۆربەی رێککەوتنەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل رەخنەی توندی هەبووە و ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو وڵاتە عەرەبیانە باجی سەخت دەدەن لەسەر ئەم رێککەوتنە، بەڵام جەواد زەریف ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان کێشەیان نییە کە وڵاتی ئیسڕائیل و فەڵەستین رێککەوتنامەی ئاشتی واژوو بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this