گروپێکی هاککەر زانیارییە وردەکانی ڤاکسینی کۆرۆنایان دزی

0
392

SNN

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی EMA پێنجشەممە 10ی کانوونی یەکەم رایگەیاند: کۆمەڵێک هاککەر توانیویانە بڕۆنە نێو پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیک و لە رێگەیەوە تەواوی رێگەو شێوازی ڤاکسینە نوێکەی کۆرۆنا بدزن.

تا ئێستا روون نییە کە ئەو هاککەرانە توانیویانە بگەنە زانیاری ئەو کەسانەی کە وەک خۆبەخش بەشداریان لە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەدا کردووە، لەگەڵ ئەو ڤاکسینانەی تر کە لە تاقیکردنەوەکان شکستیان هێناوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتوون کە ئەو هاککەرانە لە چ وڵات و شارێکەوە زانیارییەکانیان بردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this